دەستبەسەرکردنی دوو لاوی کورد لە تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو هاووڵاتیی لاوی کورد لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. ناس

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٩:٥٣


هەنگاو: سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی لاوی کورد لە شاری تاران بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. ناسنامەی یەکێک لەو دوو لاوە بە ناوی "مەیسەم ئەنساری" بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) لاوێکی کورد بە ناوی مەیسەم ئەنساری هاوڕێ لەگەڵ لاوێکی دیکەی کورد کە ناسنامەکەی هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە کە هەنگاو خەریکی بەدواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو لاوە کوردەیە و لە ئەگەری بەدەستهێنانی هەر جۆرە زانیارییەک، ڕای گشتیی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

بە وتەی شایەتحاڵێک، کۆمەڵێک لە هێزە حکوومەتییەکان لە مۆڵی (پاساژ) "شانزەلیزە"ی شاری تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو دوو لاوە کوردە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردوون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە