دەستبەسەرکردنی دوو برای خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو برای خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی خەبات دێهدار و ڕامیار دێهدار و دوای ئەوەی دە

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٠:٥١


هەنگاو: سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو برای خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی خەبات دێهدار و ڕامیار دێهدار و دوای ئەوەی دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، خەبات و ڕامیار دێهدار، دوو برای خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەی دێهدار ئەو دوو برایەیان بە شێوەیەکی دڕندانە و بێڕێزانە دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان بەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گرتووە.

خەبات دێهدار جارێکی دیکە لە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ و لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە