ئازاد عەباسی دوو ڕۆژ دوای ئازاد بوونی دووبارە دەستبەسەر کرایەوە

ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری دێولان کە ماوەیەک لەمەوبەر دەستبەسەر کرا و دوای هەفتەیەک ئازاد کرا، دو

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ١١:١٤


هەنگاو؛ سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری دێولان کە ماوەیەک لەمەوبەر دەستبەسەر کرا و دوای هەفتەیەک ئازاد کرا، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی٢٧٢٣ (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا.

سروە ڕەحمانی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و هاوژینی ئازاد عەباسی، سەبارەت بە دەستبەسەر کرانی هاوسەرەکەی لەلایەن چەند لە ئەندامانی حکومەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەندیان پێ بووە، بڵاوی کردەوە: «سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتمان کرد، ئەوان گوتیان بەیانی دەگەڕێتەوە و منیش لە وەڵامدا گوتم، کەوایە قبووڵتانە کە ئێوە دەستبەسەرتان کردووە کە دەڵێن بەیانی دەگەڕێتەوە»

ئازاد عەباسی لەگەڵ براکەی، بە سیرووس عەباسی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی، ڕۆژی ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣، دوای بانگکران لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان دەستبەسەر کران. لە کاتێکدا کە ئازاد عەباسی ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو ئازاد کرابوو، سیرووس عەباسی تاوەکوو ئێستا لە دەستبەسەرگەیە.

سیروس و ئازاد عەباسی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ دەستبەسەر کرابوون و دوای ٣٢ ڕۆژ بەندکران لە ژووری تاکە کەسی، بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گواسترانەوە.
 

ئەوان دوای ئازاد کرانیان بە دانانی بارمتە، لەلایەن دادگای کەیفەری دێولا بە تاوانی «پڕوپاگەندە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی» بە ١٠ مانگ بەندکردن و «تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» بە ١٨ مانگ بەندکردن و «پێکهێنانی باند و گرووپ بە دژی ئەمنیەتی ئێران» بە ٤٨ مانگ بەندکردن سزا دران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە