کوشتنی هۆڤانەی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ئامۆزاکەیەوە

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی موهەیا نادری، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمەیی کوژراوە. ئەو کچە مێرمن

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٥:١٤


هەنگاو: سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی مەهیا نادری، لەلایەن پوورزایەژت بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی ساچمەیی کوژراوە. ئەو کچە مێرمنداڵە بە پاساوی پاراستنی شەرەف و نامووس کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، کچێکی مێرمنداڵ بە ناو مەهیا نادری، تەمەن ١٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر پارێزگای کرماشان، لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی "زەعفەرانییە"ی سەر بەو شارە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پورزایەکی ئەو کچە کوژراوە بە چەکێکی ساچمەیی جۆری وینچێستەر تەقەی لە کەمەر و ملی مەهیا کردووە و پاشان سەری لە لاشەی جیا کردووەتەوە و دواتر شوێنی تاوانەکەی بەجێ هێشتووە.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە بنەماڵەی خودی کچەکە کوژرەکەش لە کوشتنی مەهیا دەستیان هەبووە، ڕایگەیاند: باوکی مەهیا نادری بەرپرسیارەتیی کوشتنی کچەکەی بە هۆکاری "پاساوی شەرەف" و بۆ ئەوەی بکوژەکە سزا نەدرێت (بەپێچەوانەی ئەوەی ڕووی داوە) لە ئەستۆ گرتووە.

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، لەو وەها حاڵەتگەلێکی هاوشێوەدا کە باوکێک منداڵەکەی خۆی بکوژێت، سزای یاسایی نایگرێتەوە و تەنیا خوێنبایی و هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا سزای بەندکردنی (سێ بۆ دە ساڵ) بەسەردا دەسەپێندرێت. ئەم لێخۆشبوونەش تەنیا باوک و باپیری کوژراوەکە دەگرێتەوە.

هەنگاو وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو جۆرە کردەوە دڕندانە و هۆڤانەیە، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بە هاندەر و هۆکاری سەرەکیی ئەو جۆرە توندوتیژییانە دژ بە ژنان دەزانێت.

لەم پەیوەندییەدا فەراز فیرووزی، یاساناس و ڕاوێژکاری یاساییی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێی وایە: "کۆماری ئیسلامی لەو شوێنانەی کە پەیوەندی بە چوارچێوەی تایبەت و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تاکەکان و بەتایبەت ئازادییە تاکەکەسییەکانی ژنانەوە هەیە دەستێوەردان و پێشێلیان دەکات و ئازادییەکانی ژیانی ژنانیشی قەتیس کردووە، بەڵام لەو شوێنانەی کە تاکەکان و بەتایبەتی ژنان و منداڵان، پێویستیان بە پاڵپشتیی حکوومەت بۆ پاراستنیان هەیە، بایەخیان پێ نادات و دەیسپێرێت بە خودی کەسەکان. بەم هۆیەشەوە دەسەڵاتێکی پاوانکراو لەژێر ناوی شەرەف و نامووس هاتووەتە ئاراوە و بڕیاردەری ئەم دەسەڵاتەش باوک، مێرد یان برای ژنانە، هەر ئەمەش وا دەکات کە تاوانگەلێکی دڕندانەی لەو شێوەی بە دژی ژنان ڕوو بدات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە