دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە

ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و چالاکی ژینگەپارێزیسەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزەکانی ح

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٦:٤٧


هەنگاو؛ سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و چالاکی ژینگەپارێزیسەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەدواداچوون بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن بنەماڵە و نزیکەکانی، بێ وڵام بووە و ناوەندەکانی حکومەتی هیچ وەڵامێکی ئەو بنەماڵەیان لەوبارەوە نەداوەتەوە.

ئازاد حاجی میرزایی تاوەکوو ئێستا پەیوەندی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دروانەتە پاڵ ئازاد حاجی میرزایی و هۆکاری دەستبەسەر کرانی، تاوەکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەبەر دەست نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە