ناڕوونی چارەنووسی میلاد محەممەدیاری، خەڵکی بیجاڕ لە دوای دەستبەسەرکرانییەوە لە کەرەج

میلاد محەممەدیاری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بیجاڕ لە یەک مانگ پێشەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

٢٨ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٥٣


هەنگاو: سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣

میلاد محەممەدیاری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بیجاڕ لە یەک مانگ پێشەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە. ناوبراو لە کاتێکدا هەوڵی دابوو ژنێک لە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە کەرەج ڕزگار بکات، دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، میلاد محەمەدیاری، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی بیجاڕ، دوای ئەوەیکە هێزەکانی حکوومەت لە تێرمیناڵی کەرەج بەشێوەیەکی توندوتیژانە هێرشیان کردبووە سەر ژنێک، کە حیجابی زۆرە ملێی نەپۆشیبوو، لە بەرانبەر ئەم هێزانە وەستاوەتەوە و دوای تێکهەڵچوون لەگەڵیان، بە بەکارهێنانی لێدان و کوتان ناوبراو دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ٢٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم لاوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراو بە بنەماڵەکەی نەدراوە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

میلاد محەممەدیاری، ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٣)، لە تێرمیناڵی شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە