دەستبەسەرکردنی تاریق ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی تاریق ڕەحیمپوور و دوا

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٠:٣٢


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی تاریق ڕەحیمپوور و دوای ئەوەی کە دەستبەسەریان کردووە، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، تاریق ڕەحیمپوور، تەمەن ٣٩ ساڵ و هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی خودی شاری سنە، لەو شارە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوازدە کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هاووڵاتییەیان لە دووکانەکەی خۆی لە شەقامێکی شاری سنە دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە تاریق ڕەحیمپوور و هەروەها شوێن و دۆخی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە