گواسترانەوەی سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵازادە و ئەفخەم مورادیان بۆ بەندیخانەی سەقز

سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵازادە و ئەفخەم مورادیان، کە هەرسێکیان خەڵکی سەقزن، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گواسترانەوە. مەر

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٣:٠٠


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣

سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵازادە و ئەفخەم مورادیان، کە هەرسێکیان خەڵکی سەقزن، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گواسترانەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئەفخەم مورادیان، دوای ٩٠ ڕۆژ؛ سامان پاشایی دوو مانگ و ١٨ ڕۆژ؛ خالید عەبدوڵڵازادە، دوای دوو مانگ و سێ ڕۆژ، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی سامان پاشایی، خالید عەبدوڵڵازادە و ئەفخەم مورادیان لەکاتی چوونەژوورەوەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز بینراوە.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە ئەم سێ هاووڵاتییانە لە دەستبەسەرگە لەژێر ئەشکەنجەی تونددان بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرە ملێ.

ئەفخەم مورادیان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ئەم ساڵ، لە یەکێک لە شەقامەکانی سەقز، هەروەها سامان پاشایی لە ١١ی هەمان مانگ لە کاتی گەڕانەوەی لە سنەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون. خالید عەبدوڵڵازادە، ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕی هەمان ساڵ لە سەقز دەستبەسەرکرا. ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە سنە گواسترابوونەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە