دەستبەسەرکردنی عەباس مووسەوی‌قاسملوو، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئورمیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

کۆمەڵێک لە هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناوی عەباس مووسەوی‌قاسملوو و دوای ئەوە

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٤:١٧


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣


کۆمەڵێک لە هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە بە ناوی عەباس مووسەوی‌قاسملوو و دوای ئەوەی دەستبەسەریان کردووە، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، عەباس مووسەوی‌قاسملوو، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "گردەوان"ی سەر بە شاری ئورمیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە کرێکارە، لە کاتی کارکردن لە دزەی مەرگەوەڕی ئورمیە، هێزە حکوومەتییەکان بە ٨ ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەری و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە