دەستبەسەرکردنی باوک و کوڕێکی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

کەریم کەریمانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و ئاسۆ کەریمانیی کوڕی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراون.

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٣، ٢١:٤٥


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣

کەریم کەریمانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە و ئاسۆ کەریمانیی کوڕی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) کەریم کەریمانی و ئاسۆ کەریمانی، باوک و کوڕی خەڵکی گوندی "دەشتی قوڕێ"ی سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

کەریم کەریمانی و ئاسۆ کەریمانی، دوای ئەوەی کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو باوک و کوڕە، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە