دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی لانی کەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە ماوە ١٠ ڕۆژدا

لە دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو تاوەکوو چوارشەممە، لانی کەم ١٢ هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی ئاکۆ ئەفراسیابی، عەلائەدین فەتحی، س

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٣، ١١:٣١


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانان ٢٧٢٣

لە دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو تاوەکوو چوارشەممە، لانی کەم ١٢ هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی ئاکۆ ئەفراسیابی، عەلائەدین فەتحی، سامان خالیدیان، ئارمان سوهرابی، خەسرەو فەتحی، نەوید ئەحمەدی، ئیدریس دروستکار، فەرزاد شیری، عابید مورادی، ئاڕمان مورادی، کوروش عەبدی و ئومێد کەریمی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئاکۆ ئەفراسیابی، لە ئەنجامی هێرشی دە لە هێزەکانی حکومەتی لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری دیواندەرە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کرا.

هاوکات، عەلائەدین فەتحی، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

پێشتریش، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣، سامان خالیدیان، خەڵکی گوندی "نسارە" سەر بە شاری دیواندەرە، دەستبەسەر کراوە. دەستبەسەرکرانی ئەو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەرمانان، ئارمان سوهرابی، مامۆستا و خەڵکی شاری دیواندەرە دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

یەک ڕۆژپێشتریش، هەینی ٢٤ی خەرمانان، خەسرەو فەتحی هاووڵاتی تمەن ٤٠ ساڵە خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبی فەتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێگای ماڵەوە بۆ شوێنی کاری خۆی لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زانیارییەکانی سەرچاوەی ئەم هەواڵە نووسی، ئەمە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازە و دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ شەهرامفەر لە سنە گواسترایەوە.

یەک ڕۆژپێشتریش، هەینی ٢٤ی خەرمانان، خسرەو فەتحی هاووڵاتی تمەن ٤٠ ساڵە خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبی فەتحی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕێگای ماڵەوە بۆ شوێنی کاری خۆی لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زانیارییەکانی سەرچاوەی ئەم هەواڵە نووسی، ئەمە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازە و دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ شەهرامفەر لە سنە گواسترایەوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانان، نەوید ئەحمەدی، تەمەن ٢٥ ساڵە و خەڵکی شای دیواندەرە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. نەوید ئەحمەدی دوای دەستبەسەرکرانی لە بەرامبەر چێشتخانەی خۆی لە شەقامی ١٦ مەتری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

لە هەمان ڕۆژدا، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی حکومەتییەوە لە شوێنی کاری خۆیدا لەم شارە دەستبەسەر کراوە.

فەرزاد شیری، کارمەندی شارەوانی دیواندەرە یەکێکی تر لە دەستبەسەرکراوەکان ڕۆژی ٢٣ی خەرمانان لەم شارەدا بووە، فەرزاد شیری دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن سێ ئۆتۆمبێلی ناوەندەکانی حکومەتەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

دوو هاوڵاتیتر خەڵکی گوندی دەرگاوان سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوەکانی عابید مورادی و ئارمان مورادی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە توندوتیژییەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ناو ئەم گوندە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی پێشووی هەنگاو، دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣، ئەندازیار کوروش عەبدی، تەمەن ٤٥ ساڵە و لە تەسفییەخانەی سیازاخ لە حەوت کیلۆمەتری دیواندەرە لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا ە لە هەمان ڕۆژدا، ئومێد کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆیدا لە شاری دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان بۆ ئاگادار بوون لە بارودۆخیان تاوەکوو ئێستا بێ وەڵام بووە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە تاوەکوو ئێستا نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە