ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری و دەستبەسەرکردنی محەممەد حوسێن قەیسەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی بەشدرابوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گۆڕ

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٩:٥٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣

هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام هێرشیان کردووەتە سەر خەڵکی بەشدرابوونی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری لە گۆڕستانی "بەهەشت‌زەهرا"ی شارۆچکەی هانیوان و محەممەد حوسێن قەیسەری، برای ئەو گیانبەختکردووەیان دەستبەسەر کردووە. هەروەها باوک و کچێک بە ناوەکانی مەحموود سادقی و هودا سادقی و لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی عەلی شیرخانی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و بە شێوەیەکی دڕندانە لە کۆمەڵێک کەسیشیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، محەمەدحوسێن قەیسەری، ئەندامێکی بنەماڵەی دادخواز قەیسەری، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسینی برای، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی دیکە (باوک و کچ) بە ناوەکانی مەحموود سادقی و هودا ساقی و لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی عەلی شیرخانی کە لەو ڕێوڕەسمەدا بوون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەتەوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو لە ئیلام، کۆمەڵێک لە بەشداربووان بە شێوەیەکی دڕندانە و بێڕێزانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لێیان دراوە و بەم هۆیەشەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیلام گواستراونەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانە هەنووکە دۆخی چەند کەسیان نالەبار و ناجێگیرە.

موحسین قەیسەری، لاوی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئیلام، ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یەکەی تایبەتی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە