دەستبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی شارەکانی قوروە و سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

دوو لاوی خەڵکی شارەکانی قوروە و سنە بە ناوەکانی سرووش دێهقانی و ئازاد زەکەریایی، مامۆستای قوتابخانەکانی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلا

١ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:١٨


هەنگاو: شەممە، ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

دوو لاوی خەڵکی شارەکانی قوروە و سنە بە ناوەکانی سرووش دێهقانی و ئازاد زەکەریایی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، موجتەبا دێهقانی، لاوێکی خەڵکی گوندی "خەریلە"ی سەر شاری قوروە و دانیشتووی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە.

هەروەها حەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد زەکەریایی، لاوی خەڵکی گوندی "توداروتە"ی سەر بە شاری سنەلەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

دوای دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە