دەستبەسەکردنی موختار دەستوم، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی موختار دەستوم، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەس

١ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٣:١٣


هەنگاو؛ شەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی موختار دەستوم، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی موختار دەستوم، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی "کانی دینار"ی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ موختار دەستوم، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە