دەستبەسەرکردنی کامران دەستباز خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەک بە ناوی کامران دەستباز، خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ ش

٢ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٠٩:١٢


هەنگاو؛ یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی کامران دەستباز، خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی کامران دەستباز و خەڵکی شاری دیواندەرە، لە شەقامێکی ئەو شارە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵی ئەو هاووڵاتییەک لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە