درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنی هودا سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام بەهۆی گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتەوە

هودا سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام کە هاوکات لە ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری دەستبەسەر کرا و بڕیار بوو بەم زووانە ئازاد بکرێت، بەهۆی گوشار

٢ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:٥٠


هەنگاو: یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هودا سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام کە هاوکات لە ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری دەستبەسەر کرا و بڕیار بوو بەم زووانە ئازاد بکرێت، بەهۆی گوشارەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی درێژتر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هودا سادقی سەرەڕای ئەوەی کە لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەی کە ڕۆژی ٣١ی خەرمانان و بە دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات بەڕێوە چوو، بڕیار درا ماوەی مانگێکی دیکە سزای بەندکرانەکەی درێژ بکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە بڕیار بوو بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد دەکرێت، دوای سەپاندنی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی بەندکرانەکەی، بە شێوەیەکی کاتی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ لەگەڵ باوکی بە ناوی مەحموود سادقی، لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردنی موحسین قەیسەری، لاوی گیانبەختکردووی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون، کە باوکی هەنووکە ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە