دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی لە ئیلام و سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی کامیار خالقپەنا و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و کەسێک

٢ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٣:٢٤


هەنگاو: یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی کامیار خالقپەنا و سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و کەسێک بە ناسناوی "ئیبراهیمی"، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و کەسێکی دیکە بە ناسناوی "ئیبراهیمی"، لە ماڵەکانی خۆیاندا لە ئیلام لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانەیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئیلام گواستراونەتەوەز
هەروەها کامیار خالقپەنا، خەڵکی سنە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم چوار هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە