دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی ژن لە قوروە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکیشاری قوروە بە ناوەکانی نێرگز سولەیمانی و فریشتە فەدایی فەر، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیەوە دە

٢ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٧:٤٠


هەنگاو؛ شەممە ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکیشاری قوروە بە ناوەکانی نێرگز سولەیمانی و فریشتە فەدایی فەر، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون. نێرگز سولەیمانی یەکێکە لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی هەفتەی ڕابردوودا، نێرگز سولەیمانی و فریشتە فەدایی فەر، هەردووکیان خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستەبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فریشتە فەدایی فەر لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری قوروە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی حکومەتیەوە بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، نێرگز سولەیمانی، ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ کچەکەی «دیبا» بۆ ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوون. بۆ ماوەیەک لە ژووری تاکە کەسی دەستبەسەرگەی سوپای پاسداران لە شاری قوروە و شاری سنە مانەوە.

بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە تاوەکوو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و سەردانکردنی بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندەکانی حکومەتی بێ وەڵام بووە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ فریشتە فەدایی فەر و نێرگز سولەیمانی لەبەر دەست نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە