ڕاپۆرتی ئاماری/ ژنکوشتن لە ئێراندا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٧٢٣

هەنگاو لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵی کوردیدا لانی کەم ٥٢ حاڵەتی ژنکوژی لە شارەکانی ئێراندا تۆمارکردووە. بەپێی ئەم ئامارە نزیکەی ٢٩٪ی حاڵ

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٠٩:١٢

 

هەنگاو: دووشەممە، ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

 

هەنگاو لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵی کوردیدا لانی کەم ٥٢ حاڵەتی ژنکوژی لە شارەکانی ئێراندا تۆمارکردووە. بەپێی ئەم ئامارە نزیکەی ٢٩٪ی حاڵەتەکان لە پارێزگای تاران تۆمارکراوە و ٢٠ حاڵەتی کۆی ئامارەکە بەرانبەر بە ٣٨.٤٪ کۆی گشتی کوشتنەکان بەپاساوی شەرەف و نامووس ئەنجامدراوە.

 

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٧٢٣ لانی کەم ٥٢ حاڵەتی ژنکوژی لە سەرتاسەری ئێراندا تۆمارکراوە. لە کۆی ئەم ٥٢ ژنەی کە کوژراون، ١١ کەسیان بەرانبەر بە ٢١٪ی کۆی گشتی کچانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بوون کە هەندێکیان تەمەنیان ١٠، ١٢ و ١٣ ساڵان بوون.

 

بەپێی ئەم ئامارە، لانی کەم ٢٠ حاڵەتی ئەم کوشتنانە بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف ئەنجامدراوە. لە کۆی گشتی ئەو حاڵەتە ناسراوانە پێنج حاڵەتی کوشتن لە ژێر ناوی ناموس لە پارێزگای ئورمیە و ٤ حاڵەت لە پارێزگای تاران و ٣ حاڵەت لە پارێزگای ئەلبۆرز تۆمارکراوە. شیاوی ئاماژە پێدانە کە زۆرترین حاڵەتی ژنکوشتن لە پارێزگای تاران تۆمارکراوە.

 

پارێزگای تاران بەهەبوونی لانی کەم ١٥ حاڵەتی ژنکوشتن بەرانبەر بە ٢٩٪ی کۆی گشتی زۆرترین حاڵەتی ژنکوشتنی تێدا تۆمارکراوە. دوای تاران، پارێزگای ئەلبۆرز  ٧ حاڵەت، ئورمیە ٥ حاڵەت، پارێزگای ئیلام و فارس ٣ حاڵەت، بوشەهر، سنە، کرماشان، گیلان و مازندەران هەر کامیان ٢ حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە.

 

هەروەها لە هەر کام لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، خوراسانی ڕەزەوی، ئازەربایجان، ئەراک، زەنجان، یەزد، بەندەرعەباس، ئیسفەهان، و قوم یەک حاڵەتی ژنکوشتن تۆمارکراوە.

 

ئەو حاڵەتە ناسراوانەی ژنکوشتن بەزۆری لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ئەنجامداراوە. لە کۆی گشتی ٥٢ ژنێک کە لە شەش مانگی ڕابردووەوە کوژراون، لانی کەم  حاڵەت٢٨ (٥٤٪) حاڵەت لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون. ٤ حاڵەت لەلایەن پارتنەر/دەزگیرانەوە ئەنجامدراوە. ٣ حاڵەت لەلایەن هاوسەری پێشوەوە، ٨ حاڵەت لەلایەن باوک و ٦ حاڵەتیش لەلایەن براکانیانەوە ئەنجامدراون. لە هەندێک حاڵەتیشدا لەلایەن پیاوانی نزیک لە بنەماڵە وەک مام و ئامۆزاوە ئەنجامدراون.

 

لەم پەیوەندییەدا فەراز فیرووزی، یاساناس و ڕاوێژکاری یاساییی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پێی وایە: "کۆماری ئیسلامی لەو شوێنانەی کە پەیوەندی بە چوارچێوەی تایبەت و ئازادییە بنەڕەتییەکانی تاکەکان و بەتایبەت ئازادییە تاکەکەسییەکانی ژنانەوە هەیە دەستێوەردان و پێشێلیان دەکات و ئازادییەکانی ژیانی ژنانیشی قەتیس کردووە، بەڵام لەو شوێنانەی کە تاکەکان و بەتایبەتی ژنان و منداڵان، پێویستیان بە پاڵپشتیی حکوومەت بۆ پاراستنیان هەیە، بایەخیان پێ نادات و دەیسپێرێت بە خودی کەسەکان. بەم هۆیەشەوە دەسەڵاتێکی پاوانکراو لەژێر ناوی شەرەف و نامووس هاتووەتە ئاراوە و بڕیاردەری ئەم دەسەڵاتەش باوک، مێرد یان برای ژنانە، هەر ئەمەش وا دەکات کە تاوانگەلێکی دڕندانەی لەو شێوەی بە دژی ژنان ڕوو بدات.

 

ڕاوێژکاری یاسایی هەنگاو هەروەها جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئاماری ڕاستی توندوتیژی و ژنکوژی لە سەرتاسەری ئێران بەهۆی نەبوونی ئامارێکی ڕاست و دروست و شاردنەوەی بنەماڵەکان لەبەردەستدانییە و  زۆر حاڵەت هەن کە بە ناڕوونی دەمێننەوە. ئامارێک کە لەلایەم هەنگاوەوە بڵاوکراوەتەوە و تەنیا ژمارەیەکی سنورداری ئەم حاڵەتەیە کە بەشێوەیەک لە شێوەکان میدیایی کراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە