دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دەڕەشار

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەدیب هیممەتی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١١:٠٠


هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣


لاوێکی کوردی خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ئەدیب هیممەتی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣) ١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣ (، ئەدیب هیممەتی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی وەزیرئاوای دەڕەشار، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە، ئیدارەی ئیتلاعاتی دەڕەشار لە وەڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو لاوە ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەیان دەبێت لانی کەم بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بە شێوەی کاتی دەستبەسەر بێت.


جێگای ئاماژەیە کە، ئەدیب هیممەتی دوای دەستبەسەربوون لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە و ئێستا لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە