دەستبەسەرکردنی کەیوان کەمانگەرنەسەب، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە

هاووڵاتییەک بە ناوی کەیوان کەمانگەرنەسەب، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە دەستبەسەر

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٧:٤٣


هەنگاو: دووشەممە، ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەک بە ناوی کەیوان کەمانگەرنەسەب، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، کەیوان کەمانگەرنەسەب، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران وێڕای پشکنینی ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تاکەکەسییەکان وەک لەپتۆپ و موبایلەکەیدا گرتووە.

پاش دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی تا ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە کەیوان کەمانگەرنەسەب (موختار زارعی) پێشتریش چەند جارێکی دیکە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە