دەستبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی کورد لە شاری ئورمیە

لاوێکی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ئەحمەد بێکەس (شۆڕش)، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعا

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٣:١٧


هەنگاو؛ دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

لاوێکی کورد و خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ئەحمەد بێکەس (شۆڕش)، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەحمەد بێکەس، خەڵکی گوندی «باوان» سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆستی ئورمیە ٩ ڕۆژ لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ئەم لاوە چوونەتە ناو ماڵەکەی و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردووە.


تاوەکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەحمەد بێکەس لەبەر دەستدا نییە.


شایەنی باسە کە، ئەحمەد بێکەس، شەوی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە