دەستبەسەرکردنی سامان خزرنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و بەسەرداسەپاندنی تۆمەتی "موحارەبە"

لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سامان خزرنژاد، نزیکەی ٣ مانگە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی ڕابردووشدا لەلایەن

٤ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٧:٤٠


هەنگاو: سێشەممە، ٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سامان خزرنژاد، نزیکەی ٣ مانگە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی ڕابردووشدا لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە تۆمەتی "موحارەبە" و "بێڕێزیکردن بە پێغەمبەران" بەسەریدا سەپاوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ سامان خزرنژاد، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان و خاوەنی بڕوانامەی بواری "ڕاهێنان و پێگەیاندنی وەرزشی"، ماوەی ٢ مانگ و ٢٦ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە جێگیرکراوەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە سنووری مەریوان دەستبەسەر کراوە و پاشان ئەوەی کە بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان لە شاری ئورمیە گواستراوەتەوە، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکانی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە تۆمەتی "موحارەبە" و "بێڕێزیکردن بە پێغەمبەران" بەسەریدا سەپاوە. بەپێی یاسای سزا ئیسلامییەکان، سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێندرێت کە تۆمەتی "موحارەبە" و "بێڕێزیکردن بە پێغەمبەران" دراونەتە پاڵیان.

شایانی باسە کە ٣١ی گەلاوێژی ئەمساڵ دایکی سامان خزرنژاد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییی کرد و داخوازیی ناوبراو بۆ دوایین چاوپێکەوتنی دایکی بە هۆکاری دژایەتیی یاریدەدەری فەخریی داواکاری گشتی ئەمنیەتی کە لە بینای داواکاریی گشتیی شاری بۆکان کار دەکات، ڕەت کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، سامان خزرنژاد لە ماوەی ٨٧ ڕۆژی دەستبەسەربوونیدا، لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە