دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی کورد لە کامێران، بۆکان و سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی

تاهیر ئەمانی خەڵکی بۆکان، شاهۆ عەزیزی خەڵکی سەقز و لاوێکی خەڵکی کامێران بە ناوی پێدرام فەیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر

٥ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٠:٣٠


هەنگاو؛ چوارشەممە ۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٣


تاهیر ئەمانی خەڵکی بۆکان، شاهۆ عەزیزی خەڵکی سەقز و لاوێکی خەڵکی کامێران بە ناوی پێدرام فەیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، تاهیر ئەمانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تاهیر ئەمانی لە کاسبکارانی شاری بۆکان لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵ دەستبەسەرکراوە و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، شاهۆ عەزیزی ٢٢ ساڵ و کرێکاری نانەواخانە دەستبەسەرکرا. ناوەندە ئەمنییەکان بە نیسبەت میدیایی کردنەوە هەواڵی گیرانی شاهۆ هۆشدارییان بە بنەماڵەکەی داوە.


لەلایەکی دیکەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێدرام فەیزی، خەڵکی گوندی کەڵاتێ و دانیشتووی شاری کامێران دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ تاهیر ئەمانی، شاهۆ عەزیزی و پێدرام فەیزی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە