دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی، لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ساڵڕۆژی دەستپێکی ژن، ژیان، ئا

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٥:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی، لە ڕەوتی شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ساڵڕۆژی دەستپێکی ژن، ژیان، ئازادی کە لەو شارە دەستبەسەر کراون، هێشتا لە دەستبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، سێزدە ڕۆژ لەمەوبەر لەو شارە دەستبەسەر کراون و بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکانی شاری سنە گواستراونەتەوە.


بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی هەنگاو، لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردووی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی، لانی کەم ١٩ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هیوا جیهانی و مینا جەمشیدی ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) لە شاری سەقز و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شاری سنە گواستراونەتەوە کە تاکوو ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا ڕاگیراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دروانەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە