دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا

بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٦:٣٥

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، دوو هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، هەر دوو خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

بەوتەی سەرچاوەی هەنگاو، دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بووە و دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.

لە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ بارزان عەزیمی و فواد حوسێنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە