دەستبەسەرکردنی ڕەسووڵ فەداییفەر، برای فریشتە فەداییفەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئەندازیار ڕەسووڵ فەداییفەر، خەڵکی شاری قوروە و برای فریشتە فەداییفەر، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. فریشتە فەداییفەر پێشتر هاوکات لەگ

٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٢:٢٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ئەندازیار ڕەسووڵ فەداییفەر، خەڵکی شاری قوروە و برای فریشتە فەداییفەر، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. فریشتە فەداییفەر پێشتر هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندازیار ڕەسووڵ فەداییفەر، خەڵکی گوندی "گەڵاڵی"ی سەر بە شاری قوروە و دانیشتوو خودی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

پێشتر واتە ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شەقامێکی شاری قوروە هەڵیانکوتاوەتە سەر فریشتە فەداییفەر، خوشکی ڕەسووڵ فەداییفەر و دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و سەردانی ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ئەو ناوەندە حکوومەتییانە هیچ وەڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان تاکوو هەنووکە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکانیان و هەروەها دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری و بێبەش کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە