دەستبەسەرکردنی دڕندانەی سەید بەهادین حوسێنی لە دیواندەرە

سەید بەهادین حوسێنی، هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دە

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:٤٠


هەنگاو؛ هەینی٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

سەید بەهادین حوسێنی، هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۵ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، سەید بەهادین حوسێنی، خەڵکی گوندی "کەسنەزان" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی بەمەبەستی دەستبەسەرکردنی سەید بەهادین هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ئەو هاووڵاتییە و هاوژین و منداڵەکەیان بەسەختی دراوەتە بەر لێدان و کوتان.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە