دەستبەسەرکردنی ڕەزا نەزەری کاکوەندی، هونەرمەندی خەڵکی هەرسین لە کەرەج

ڕەزا (هاویر) نەزەری کاکوەندی، هونەرمەندی کورد، ئەکتەر و چالاک لە بواری شانۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلا

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٣:٢٤


هەنگاو؛ هەینی ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ڕەزا (هاویر) نەزەری کاکوەندی، هونەرمەندی کورد، ئەکتەر و چالاک لە بواری شانۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ڕەزا نەزەری کاکوەندی، ٢۴ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هونەرمەندە لاوەی بواری شانۆگەری، نەخۆشی زگماکی دڵی هەیە و ڕاگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی درێژ لە دەستبەسەرگە کاریگەری خراپی بۆ باری تەندروستی دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، هاویر نەزەری کاکوەندی دوای دەستبەسەرکران لە کەرەج، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە گواستراوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هونەرمەندە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە