دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی شێرکۆ میرەکی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان لە تاران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژەن، ژیان، ئازادی، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرکۆ میرەکی و خەڵکی شاری دێولان ل

٨ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٤:٢٦


هەنگاو: شەممە، ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرکۆ میرەکی و خەڵکی شاری دێولان لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و هێشتا لە دەستبەسەرگەری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شێرکۆ میرەکی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان دوو حەفتە لەمەوبەر لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی ئەڤین گراوستراوەتەوە، لەو ماوەیەشدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری بێبەری و بێبەش کراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە هاوڕێیەکی شادمان ئەحمەدی، لاوی گیانبەختکردووەی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە کە لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا.

شێرکۆ میرکی ڕۆژی شەممە، ٢۵ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣) لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ بەندیخانەی ئەڤین گواستراوەتەوە کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە