سەقز؛ عەبدوڵڵا حەمزە سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

عەبدوڵڵا حەمزە هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە ئەمساڵ بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەو ەدەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای

٩ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٤:٢٨


هەنگاو؛ یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

عەبدوڵڵا حەمزە هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە ئەمساڵ بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەو ەدەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عەبدوڵڵا حەمزە هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەسعوود حاجیزادە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ ( ١٠ی ژوئەنی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی ئاماژەپیدانە کە عەبدوڵڵا حەمزە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە و دواجار دوای مانگێک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە