بریندارکرانی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نۆدشە

کۆڵبەرێکی دانیشتووی پاوە بەناوی ڕەحمان جەمشیدی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نۆدشە بەسەختی برینداربوو.

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:١٥


هەنگاو: دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی دانیشتووی پاوە بەناوی ڕەحمان جەمشیدی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نۆدشە بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ڕەحمان جەمشیدی، خەڵکی گوندی "نەروێ" سەر بە شاری پاوە لە سنووری نۆدشە بە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت پێکرا و لە ئەنجامدا بەسەختی برینداربوو.

ئەم کۆڵبەرە دوای بریندارکرانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە