ئاودانان؛ ئەحمەد تەکلیفی، خەڵکی شاری مورموری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ئەحمەد تەکلیفی، هاووڵاتی خەڵکی شارۆچکەی مورموری سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٧:٤٩


هەنگاو؛ چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ئەحمەد تەکلیفی، هاووڵاتی خەڵکی شارۆچکەی مورموری سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ئەحمەد تەکلیفی، تەمەن ٣٧ ساڵە دانیشتووی شاری مورموری سەر بە ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ دەست هێنانی زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەحمەد تەکلیفی بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لەمبارەوە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.

تاوەکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەحمەد تەکلیفی و شوێنی مانەوە و چارەنووسی بەر دەست نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە