ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ئازادبوونی نەبیل زارعی، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی بەهایی و دانیشتووی شاری قوروە

نەبیل زارعی، لە هاووڵاتییانی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی قوروە، بۆ ماوەی ١۴ ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و لەئاکامدا

١٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٤:٣٧

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

نەبیل زارعی، لە هاووڵاتییانی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی قوروە، بۆ ماوەی ١۴ ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و لەئاکامدا بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی، هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگاییکردنی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ۴ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢۶ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، نەبیل زارعی، هاووڵاتیی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی شاری قوروە دوای تێپەڕکردنی دوو حەوتە لە دەستبەسەرگە بەدانانی بارمتە ئازادکرا.

بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، سێ لاپەڕەی نەبیلیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام داخستووە. ناوبراو پێشتر لەو لاپەڕانە ناوەڕۆکی لە بواری ڕابواردن و گەشتیاری سازکردبوو.

لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە بەهایییە و باری یاسایی دۆسیەی دادوەری ناوبراو، تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە کە نەبیل زارعی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٣، لە شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و هەواڵی دەستبەسەربوونی میدیایی نەکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە