بریندابوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فایەق عەلیمحەممەدی، خەڵکی شاری سەقز و مەولوود بێشیر، خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدار

١٤ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٢:٣٦

 

هەنگاو: هەینی، ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فایەق عەلیمحەممەدی، خەڵکی شاری سەقز و مەولوود بێشیر، خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٥ی ئوکتۆبری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی مەولوود بێشیر، لە بەرزایییەکانی سنووری "دڵاوان"ی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
 

ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گواستراوەتەوە.
 

ڕۆژێک پێشتریش واتە چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەر، فایەق عەلیمحەمەدی، کۆڵبەرێکی دیکە و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
 

ئەو کۆڵبەرە لە سنووری "بەستام"ی شاری سەقز پشتی بریندار بووە و دواتر تیمار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە