ڕەزا نەزەریی کاکوەندی، هونەرمەندی خەڵکی هەرسین چالاکیی هونەریی لێ قەدەغە کرا

ڕەزا (هاویر) نەزەریی کاکوەندی، هونەرمەندی خەڵکی شاری هەرسین و دەرهێنەر، ئەکتەر و ئامادەکاری شانۆ کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەس

١٥ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:٢٤

 

هەنگاو: شەممە، ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ڕەزا (هاویر) نەزەریی کاکوەندی، هونەرمەندی خەڵکی شاری هەرسین و دەرهێنەر، ئەکتەر و ئامادەکاری شانۆ کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، چالاکیی هونەریی لێ قەدەغە کراوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ڕەزا نەزەریی کاکوەندی، هونەرمەندی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری "هەرسین"ی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن وەزارەتی ئیرشادی حکوومەتی ئێرانەوە چالاکیی هونەریی لێ قەدەغە کرا.
 

بە وتەی کەسێکی نزیکی کاک هاویر، ناوەندی هونەرە نمایشییەکان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بەفەرمی ئاگاداریان کردووەتەوە کە چالاکییە هونەرییەکانی لێ قەدەغە کراوە.
 

هەروەها ئەم هاووڵاتییە کە نەخۆشیی دڵی هەیە، دەوای ئەوەی کە پێیان ڕاگەیاندووە چالاکییە هونەرییەکانی لێ قەدەغە کراوە و نابێت کاری هونەری بکات، هەنووکە لە بارودۆخێکی زۆر خراپی جەستەیی و ڕۆحیدایە.
 

ڕەزا نەزەریی کاکوەندی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣، لە شاری کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی ٨ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تۆمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە تارانی گەورە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە