برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی سەفەر ڕۆستەمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی
١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١١:١٢
هەنگاو: یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی سەفەر ڕۆستەمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە بەسەختی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی سەفەر ڕۆستەمی و خەڵکی شاری سەرپێلی زەهاو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پشت و کەمەری بەسەختی بریندار بووە.