ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئاسۆ کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی ئاسۆ کەریمی، ١٩ ڕۆژ لەوە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و تا ئێستا هەواڵێک لە چارەنووسی

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٢:١٠

 

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی ئاسۆ کەریمی، ١٩ ڕۆژ لەوە پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و تا ئێستا هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاسۆ کەریمی ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ ئورمیە گواستراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەکەی لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئاسۆ کەریمی، بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە حکوومەتییەکان لە ڕاگەیاندنی هەر چەشنە زانیارییەک لەبارەی ئاسۆ پێشگیری دەکەن.

هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە نادیارە و تا ئێستا تەنانەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

ئاسۆ کەریمی، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە بۆکان دەستبەسەرکرا و بۆ یەکێک لە بەندیخانە ئەمنییەکانی ئورمیە گواسترایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە