دەستبەسەرکرانی ئەیووب ئەحمەدی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی سنە بەناوی ئەیووب ئەحمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەس

١٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢١:٣٢

 

هەنگاو: دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی سنە بەناوی ئەیووب ئەحمەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ئەیووب ئەحمەدی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی ئارەنان سەر بە شاری سنە، لە ڕەوتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خانەباغێک دەستبەسەرکرا.
 

ئەیووب ئەحمەدی، ئامۆزای عەلی و دیار ئەحمەدییە کە لە ٢٤ ڕۆژەوە لەمەوبەرەوە دەستبەسەکراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدانییە.
 

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەیووب ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە بووە.
 

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە. عەلی ئەحمەدی و دیار ئەحمەدی، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ئەم ساڵ لە گوندی ئارەنان دەستبەسەرکران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە