ڕاپۆرتێک لەسەر شێوەی برینداربوونی محەممەد خزری لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

محەممەد خزری، لاوی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت و لە برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک ساڵ، هێشتا لە دۆخێکی دژواری دە

١٨ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١١:٠٨


هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣


محەممەد خزری، لاوی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت و لە برینداربووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوای تێپەڕبوونی نزیکەی یەک ساڵ، هێشتا لە دۆخێکی دژواری دەروونی و جەستەییدا بەسەر دەبات. خولی دەرمانی ئەو هاووڵاتییە تەواو نەکراوە و گوشارێکی دەروونی زۆری لەسەرە.

بەڕاپۆرتی هەنگاو، محەممەد خزری، ٢٢ ساڵ و نیشتەجێی مەهاباد، لە ڕۆژانی بەسەربردنی مرەخەسی لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازییەکەیدا لە سنووری ماکۆ، لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە شەقامی "دانشگاە آزاد" لە مەودایەکی نزیکەوە بە سەختی بریندارکرا و زۆریەک لەو ساچمانە لە جێگە هەستیارەکانی جەستەی وەک سی، نزیکی دڵ و... ماونەتەوە.

محەممەد خزری کە ساڵی پێشوو لە هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیر لە سنووری ماکۆ سەرباز بوو، کاتژمێر ١٠ی شەوی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەهاباد و لە نزیکی ماڵی دایک و باوکیدا دوای تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەیەکی چەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتکەرەکان، لە مەودایەکی نزیکەوە بە سەختی برینداربوو.

ئەو لاوە خۆپێشاندەرە برینداربووە، لە حاڵێکدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بە هاوئاهەنگی پادگانی ئینتزامی شوێنی سەربازییەکەی، لە ژێر چاودێریدا داندراوە، لە ماڵەوە و بێ ڕۆیشتن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان لە ترسی دەستبەسەربوون، بەشێوەیەکی ناقیس لەژێر چارەسەرکردنی پزیشکیدا بووە.

دوای ئەوەیکە هێزە حکوومەتییەکان چەند جار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی محەممەد، ئەو لاوە لە ئاکامدا زێدی خۆی جێ هێشتووە و ئێستا دوای نزیکەی یەک ساڵ، بە زیاتر لە ٥٠٠ ساچمە کە لەو ماوەدا ڕۆشتوونەتە قووڵایی جەستەیەوە، لە یەکێک لە وڵاتە دراوسێکانی ئێراندا نیشتەجێیە.

محەممەد خزری ئێستا پێویستی خێرای بە تەواوکردنی پرۆسەی دەرمانی برینە قووڵەکانی کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی و هەروەها ڕاوێژکار و چاودێری دەروونی هەیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە