دەستبەسەرکردنی دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و زاهیدان
مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی پوویا خزری و مێرمنداڵێکی بەلووچی خەڵکی شاری زاهیدان بە ناوی عەبدوڵڵا زارۆزهی کە هەردووکیان ت
هەنگاو: چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەزی ٢٧٢٣
مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی پوویا خزری و مێرمنداڵێکی بەلووچی خەڵکی شاری زاهیدان بە ناوی عەبدوڵڵا زارۆزهی کە هەردووکیان تەمەنیان ١٧ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەییی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی "پشتتەپە"ی شاری مەهاباد و مێرمنداڵێکیان بە ناوی پوویا خزری، تەمەن ١٧ ساڵ دەستبەسەر کردووە.
هەروەها ڕۆژێک پێشتر، واتە ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی عەبدوڵڵا زارۆزهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شەقامی "سەعادەت"ی شاری زاهیدان دەستبەسەر کراوە.
پوویا خزری دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، بۆ دەستبەسەرگەیەکی ناوەندە ئەمنییەکانی لە شاری ئورمیە گواستراوەتەوە و هەروەها عەبدوڵڵا زارۆزهی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو مێرمنداڵە ١٧ ساڵە، لە بەردەستدا نییە.