دەستبەسەرکردنی بەختیار ساسانی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی بەختیار ساسانی و دوای ئە

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢١:٣٧

 

هەنگاو: چوارشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی بەختیار ساسانی و دوای ئەوەی کە دەستبەسەریان کردووە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی بەختیار ساسانی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە شاری مەریوان و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە