دەستبەسەرکرانی پێشەوا ئیبراهیمپوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی پێشەوا ئیبراهیمپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

٢٠ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٣:٣٤

 

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی پێشەوا ئیبراهیمپوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)،پێشەوا ئیبراهیمپوور، ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ پێشەوا زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە