سەپاندنی سزای لێدانی ٨٠ قامچی بەسەر سەعدوون جەمشیدی، دەستبەسەرکراوێکی خەڵکی سایینقەڵا

هاووڵاتییەکی دەستبەسەکراوی ڕەتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە ناوی سەعدوون جەمشیدی و خەڵکی شاری سایینقەڵا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیس

٢١ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٣:٣٥

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی دەستبەسەکراوی ڕەتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە ناوی سەعدوون جەمشیدی و خەڵکی شاری سایینقەڵا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزاتی لێدانی ٨٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕابردوودا سەعدوون جەمشیدی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سایینقەڵا، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عابدی"، سزای لێدانی ٨٠ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دەستبەسەرکراوە کوردە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لێدانی ٨٠ قامچییەکەی، سەردانی لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای شاری سایینقەڵا بکات.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دوو حەفتەی دەستبەسەربوونی ئەم جارەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە.

سەعدوون جەمشیدی ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، لە بازگەیەکی پشکنینی سایینقەڵا بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا. دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە