هێمن شەمامی‌زادە لە دارستانەکانی ڕێگای ئەورووپادا ڕەقیبردەوە

هێمن شەمامی‌زاده لە کاتێکدا بە مەبەستی وەرگرتنی پەنابەری هێمن شەمامی‌زادە لە دارستانەکانی ڕێگای ئەورووپادا ڕەقیبردەوە

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

هێمن شەمامی‌زاده لە کاتێکدا بە مەبەستی وەرگرتنی پەنابەری ل ئەورووپا بە پێ کەوتبووە ڕێ، لە دارستانەکانی نێوان لەهەستان (پۆڵەندا) و بێلاڕووس بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەر و لاوازبوونی جەستەیی گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣)، پەناخواز هێمن شەمامی‌زادە، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەردەشت لە دارستانەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەند لەسەرمادا ڕەق بووەوە.

بەوتەی ئەو لاوە پەناخوازانەی لەگەڵ هێمن شەمامی‌زادهبوون، پۆلیسی پۆڵەندا و بێلاڕووس داوای هاوکاری ئەم کۆمەڵە لاوەیان بۆ گواستنەوەی هێمن شەمامی‌زادهبۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕەدکردووەتەوە و هیچ کارێکیان بۆ ڕزگارکردنی ئەم کۆچبەرە کوردە ئەنجام نەداوە.

هەنگاو زانیویەتی کە هێمن شەمامی زادە بەر لە مردنی لاقێکی شکابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە