دەستبەسەرکردنی ئیقبال مەجیدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئیقبال مەجیدی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٢٤ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٢:٠٧

 

هەنگاو: دووشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئیقبال مەجیدی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ئیقبال مەجیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەر کراوە.
 

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە لە دووکانەکەی خۆی لە شەقامی "غەفوور"ی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و دواتریش ئەو هێزانە بەتەواوەتی ماڵ و دووکانەکەی ناوبراویان پشکنیوە.
 

هەروەها ئەو سەرچاوانە بە هەنگاویان ڕاگەیاندووە: لە کاتێکدا ئیقبال مەجیدی نەخۆشیی دڵی هەیە، بەو حاڵەشەوە دادوەر بڕیاری ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی کاتیی بۆ دیاری کردووە و ئەم بڕیارەش نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکاری لێ کەوتووەتەوە.
 

ئەو چالاکە ژینگەپارێزە پێشتریش واتە ساڵی ٢٧٢١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و پاش ماوەیەک ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە