ناجێگیربوونی باری تەندروستیی ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەوڵاوا

ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەوڵاوا کە نزیکەی دوو حەوتوو لەمەوبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان بریندار کرا، بە مە

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: سێشەممە، ٢٥ ڕەزبەری ٢٧٢٣

ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەوڵاوا کە نزیکەی دوو حەوتوو لەمەوبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مەریوان بریندار کرا، بە مەبەستی نەشتەرگەری بۆ شاری تاران گوستراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ ئەمیر کەریمی، کۆڵبەری تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "گۆشخانی"ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی دژواری و قووڵیی برینەکەیەوە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوو، لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان بۆ نەخۆشخانەی "سینا"ی شاری تارا گواستراوەتەوە.

ئەم کۆڵبەرە بریندارە لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان دوو نەشتەرگەری بۆ ئەنیشکی کراوە و هێشتا پێویستی بە چارەسەری و چاودێریی پزیشکیی زیاترە.

ئەمیر کەریمی، ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، لە کاتی کۆڵبەری کردن و بەدەستهێنانی بژێویی ژیانی، لە نزیک گوندی ئەنجیران کە دەکەوێتە سنووری شاری مەریوان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆمەڵێک کۆڵبەر، ئەژنۆی بەسەختی بریندار بووە.

شایانی باسە کە ئەمیر کەریمی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، کوڕێک و کچێکی هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە