دەستبەسەرکرانی ناسر سەرگەڕان پارێزەر، مامۆستای زانکۆ و یەکێک لەنابینایانی شاری سەقز

ناسر سەرگەڕان، پارێزەر و مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە نابینایانی شاری سەقز، لە حەفتەیەک پێشترەوە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرا

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:١٠


هەنگاو؛ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ناسر سەرگەڕان، پارێزەر و مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە نابینایانی شاری سەقز، لە حەفتەیەک پێشترەوە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراوە و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، ناسر سەرگەڕان، پارێزەریخەڵکی سەقز، لەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پارێزەرە دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە سەقز، بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە سنە گواستراوەتەوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە ناسر سەرگەڕان، جیا لە لە چالاکی لە بواری پسپۆڕییەکەی خۆیدا، لە بواری میدیا و هەروەها بەرگری لە مافی هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستی تایبەت، چالاکی بووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە