حوسێن حوسێنپوور، بریندارێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بە دەستبەن و پابەندەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە

حوسێن حوسێنپوور، ناڕازییەکی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران چاوێکی ڕاستی لەدە

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢١:٢٠

 

هەنگاو: سێشەممە ٢٥ ڕەزبەری ٢٧٢٣

حوسێن حوسێنپوور، ناڕازییەکی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران چاوێکی ڕاستی لەدەست دابوو، بە دەستبەن و پابەندەوە بۆ نەخۆشخانەی "خەلیلی"ی شاری شیراز گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، حوسێن حوسێنپوور، ناڕازییەکی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە دەستبەن و پابەندەوە بۆ نەخۆشخانەی "خەلیلی"ی شاری شیراز گواسترایەوە.

گرتەڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی حوسێن حوسێنپوور دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە بە یارمەتیی ئامێری ئۆکسیژێن هەناسە دەدات و باری تەندروستیی ناوبراو زۆر نالەبار و ناجێگیرە.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ٤١ ڕۆژی ڕابردوودی دەستبەسەربوونیدا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و بەتایبەت دەرمانی (قەترە) چاوی، بێبەری و بێبەش کراوە.

حوسێن حوسێنپوور ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٣ لەسەر ڕێگەی نووراوای مەمەسەنی بەرەو گەچساران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو یەکێکە لە قوربانییەکانی تەقەی بەئەنقەست و کوێرکوێرانەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا چاوی ڕاستی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە