دەستبەسەرکرانی دوو گەنجی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

مەهدی قەنبەری، خەڵکی شاری قوروە و دەرچووی زانکۆی تەربیەت موعەلیم و لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بەناوی نیما خالیدیان، لەلایەن هێزە ئەمن

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٦:٤٧



هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

مەهدی قەنبەری، خەڵکی شاری قوروە و دەرچووی زانکۆی تەربیەت موعەلیم و لاوێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بەناوی نیما خالیدیان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، مەهدی قەنبەری، لاوی ٣١ ساڵی خەڵکی قوروە و دەرچووی زانکۆی تەربیەت موعەلیم، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکرا.

پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣، ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر لاوێکی دیکەی خەڵکی قوروە بەناوی نیما خالیدیان و دەستبەسەریان کردووە. لەماوەی پازدە ڕۆژی پێشوودا هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی نیما لەبەر دەستدا نەبووە.

مەهدی قەنبەری و نیما خالیدیان، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گواستراونەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لاوە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە